چوارشەممە، 6ـی ئایاری 2026، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژوور، بە ئامادەبوونی د. سەڵاح ئەحمەد ڕاوێژکار و د. عەبدولواحید تەها، پێشوازی لە شاندەکە کرد.
هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هەنگاوە هاوبەشەکان بۆ هۆشیارکردنەوە لە نێو کۆمپانیا ئەندامەکان و چۆنیەتی فراوانکردنی پرۆگرامە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆمپانیا خۆجێیەکان کرد.



